AP ١٤٠١ پووشپەڕ ٢٤ ١٢:٥١

لە نەبوونی باڵوێز؛

کارداری باڵوێزخانەی سوید بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کرا

کارداری باڵوێزخانەی سوید بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کرا

وەزارەتی دەرەوەی ئێران، کارداری باڵوێزخانەی سوید لە تاران لە نەبوونی باڵوێزەکەیان بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوانیوەڕۆی دوێنێ، کارداری باڵوێزخانەی سوید لە تاران لە نەبوونی باڵوێزی ئەو وڵاتە بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوە کرا و وێڕای ئیدانە کردنی بەندەکانی بەیاننامەی مێدیایی و حوکمی دەرکراو لەلایەن دادگای ستۆکهۆڵمەوە لە دژی حەمید نووری هاووڵاتی ئێرانی زیندانی لە ئەو وڵاتە، یادداشتی فەرمی نارەزایەتی ئێران لە ئەو بارەوە ڕادەستی ناوبراو کرا.

لە ئەو دیدارەدا ناڕەزایەتی توندی کۆماری ئیسلامی ئێران بە قسەکانی بەرپرسانی دادگای سوید لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران و سیستەمی دادوەری ئەو وڵاتە و حوکمی دەرکراو لەد ژی نووری ڕاگەیاند و ئەوەی نایاسایی و پێچەوانەی ڕێساکانی مافی نێودەوڵەتی وەسف کرد.

دادگای سوید لە شوێنگیری کردنی نایاسایی دۆسیەکە، بنەما ئاشکراکانی سەروەری و سەربەخۆیی دەوڵەتەکان لە مافی نێودەوڵەتی پێشێل کردووە.

کاردارای سوید بە بیرهێنانەوەی دەرفەتی نوێی پێداچوونەوە بۆ حەمید نووری، ڕایگەیاند وێڕای ناردنی بەپەلەی یادداشتی فەرمی ناڕەزایەتی بە ستۆکهۆڵم، بە بەرپرسانی وڵاتەکەی ڕابگەیێنێت.

News ID 42791

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha